(ئیبراهیم عابد) ناوەڕاستکاری یانەى پێشمهرگهى سلێمانى نەشتەرگەری ئەژنۆی بە سەرکەوتووی لە وڵاتی ئێران ئەنجامدا.
پاش ئەوەی لە کۆتا یاری قۆناغی یەکەم و لە گەڕی حەوتەمی خولی نایابی کوردستان لە بەرانبەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە خولەکەکانی سەرەتایی یاریەکە هەردوو یاریزان (ئیبراهیم عابد و باکۆ عمر) توشی پێکان بوون لە ئەژنۆیاندا
ئبراهیم لە دایکبووی ١٩٩٢ی ئێرانە و ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ پێشمهرگه بەردەوامە لەم ساڵدا بە هۆیی پچڕانی بەستەری ئەژنۆیەوە و ئەنجامدانی نەشتەرگەری ناتوانێت بەردەوام بێت.
هەروەها باکۆ عمر یاریزانی یانەکە لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە و بەهۆی پچرانی بەشێک لە بەستەری ئەژنۆی لەم وەرزەدا ناتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاکان.
ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی