هەواڵ

ئیبراهیم نەشتەرگەری ئەنجامدا و باکۆش لە ژێر چارەسەری پزیشکیدایە

(ئیبراهیم عابد) ناوەڕاستکاری یانەى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى نەشتەرگەری ئەژنۆی بە سەرکەوتووی لە وڵاتی ئێران ئەنجامدا.

پاش ئەوەی لە کۆتا یاری قۆناغی یەکەم و لە گەڕی حەوتەمی خولی نایابی کوردستان لە بەرانبەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە خولەکەکانی سەرەتایی یاریەکە هەردوو یاریزان (ئیبراهیم عابد و باکۆ عمر) توشی پێکان بوون لە ئەژنۆیاندا

ئبراهیم لە دایکبووی ١٩٩٢ی ئێرانە و ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ پێشمه‌رگه‌ بەردەوامە لەم ساڵدا بە هۆیی پچڕانی بەستەری ئەژنۆیەوە و ئەنجامدانی نەشتەرگەری ناتوانێت بەردەوام بێت.

هەروەها باکۆ عمر یاریزانی یانەکە لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە و بەهۆی پچرانی بەشێک لە بەستەری ئەژنۆی لەم وەرزەدا ناتوانێت بگەڕێتەوە یاریگاکان.

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button