سبەی هەینی 3 ی 9 ی 2021 ، تیپی تۆپی پێی یانەی ئافرەتانی هەولێر و کچانی سۆران لە یارییەکی دۆستانەدا رووبەرووی یەکدەبنەوە.
یارییەکە کاتژمێر 5:45 ی ئێوارە له یاریگای یانەی وەرزشی سۆران بەرێوەدەچێت لە یاریگای گهوره
بۆ یەکەم جارە له مێژووی تۆپی پێی کچانی هەرێمی کوردستاندا ، یارییەکی دۆستانە لە یاریگای یازدە یاریزانی بە ئامادەبوونی قائیمقامی قەزای سۆران و بەرپرسانی وەرزشی یانەی ئافرەتانی هەولێر و کچانی قەزاکە و بەرپرسانی دیکەی حکومی و حزبی ناوچەکە ئەنجامدەدرێت.
ئەنجامدانی ئەم یارییە وەک ئامادەکاری یانەی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر و کچانی سۆرانە بۆ خولی کوردستان ، بەتایبەت یانەی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر له ئامادەکارییەکانی بەردەواممه بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بەپێکهاتەی ئێستای یانەوە .
راگەیاندنی یانەی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر