هەواڵهەواڵی نێوخۆییوەرزشەکانی تریاریەکانی تر

سبه‌ى رووداوێكى وه‌رزشى گه‌وره‌ روو ده‌دات

وەک ئامادەکاری یانەی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر

سبەی هەینی 3 ی 9 ی 2021 ، تیپی تۆپی پێی یانەی ئافرەتانی هەولێر و کچانی سۆران لە یارییەکی دۆستانەدا رووبەرووی یەکدەبنەوە.

یارییەکە کاتژمێر 5:45 ی ئێوارە له یاریگای یانەی وەرزشی سۆران بەرێوەدەچێت لە یاریگای گه‌وره‌

بۆ یەکەم جارە له مێژووی تۆپی پێی کچانی هەرێمی کوردستاندا ، یارییەکی دۆستانە لە یاریگای یازدە یاریزانی بە ئامادەبوونی قائیمقامی قەزای سۆران و بەرپرسانی وەرزشی یانەی ئافرەتانی هەولێر و کچانی قەزاکە و بەرپرسانی دیکەی حکومی و حزبی ناوچەکە ئەنجامدەدرێت.

ئەنجامدانی ئەم یارییە وەک ئامادەکاری یانەی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر و کچانی سۆرانە بۆ خولی کوردستان ، بەتایبەت یانەی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر له ئامادەکارییەکانی بەردەواممه بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی کوردستان بەپێکهاتەی ئێستای یانەوە .

راگەیاندنی یانەی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button