تەلەڤزیۆنی سپۆرت راگیرا

کەناڵەکە ١٣ ملیۆن دینار قەرزار بووە

بەهۆی قەیرانی داراییەوە ، پەخشی کەناڵی لۆکالی سپۆرت راگیرا.

بە پێی سەرچاوەیەکی نزیک بۆ سپۆرت میدیا ، کەناڵەکە ١٣ ملیۆن دینار قەرزار بووەو چەندین مانگیشە بە هاوکاری چەند کەسێک بەرێوەبراوە.

سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد ، زانا قادر کە هاوکات ئەندامی کۆمیتەی تەنفیزی لیژنەی ئۆلمپی و سەرپەرشتیاری کەنالەکەش بووە وازی هێناوە .

کەناڵی سپۆرت ماوەی زیاتر لە ٢٠ سالە هەیەو خاوەنداری بۆ مەلا بەختیار ، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژوەندییەکانی یەکێتیی دەگەڕێتەوە

بەشی وەرزش – تایبەت

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز