
بەهۆی قەیرانی داراییەوە ، پەخشی کەناڵی لۆکالی سپۆرت راگیرا.
بە پێی سەرچاوەیەکی نزیک بۆ سپۆرت میدیا ، کەناڵەکە ١٣ ملیۆن دینار قەرزار بووەو چەندین مانگیشە بە هاوکاری چەند کەسێک بەرێوەبراوە.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد ، زانا قادر کە هاوکات ئەندامی کۆمیتەی تەنفیزی لیژنەی ئۆلمپی و سەرپەرشتیاری کەنالەکەش بووە وازی هێناوە .
کەناڵی سپۆرت ماوەی زیاتر لە ٢٠ سالە هەیەو خاوەنداری بۆ مەلا بەختیار ، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژوەندییەکانی یەکێتیی دەگەڕێتەوە
بەشی وەرزش – تایبەت