ده‌رباز ئه‌حمه‌د
لەگەل نزیک بوونەوەی هەڵبژاردنی یانەکان كه بڕیاره مانگی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، چەندان كه‌س هه‌یه کە سەرجەم مەرجەکانی خۆ کاندید کردنیان تێدایە دەیانەوێت بێنە ناو یانەکان و شوێنی ئه‌و رووخسارانه بگرنه‌وه كه پۆسته‌كانیان داگیر كردووه، بەڵام رێگریان لێدەکرێت و ناویان لە دەستی گشتی یانه‌كان ده‌ردێ
کەسانێکی نێو ئیدارەی یانەکان فێر بونە بەردەوام بلێن لە گیرفانی خۆمان یانەکە بەرێوە دەبەین هیچ داهاتمان نیە
کورت و پوخت.
ئەگەر قسه و پاساوه‌كانتان راستی تێدابێت فەرموو رێگا به خه‌ڵكی تر بده‌ن و چیتر رێگری له به‌رامبه‌ره‌كانتان مه‌كه‌ن كه ده‌یانه‌وێت بێنه پێشه‌وه، دڵنیام كه‌سانێك هه‌ن كه ده‌یانه‌وێت بێنه پێشه‌وه بەس بە خێروبەری دەوربەری یاریگای یانه‌كانی كوردستان زۆر لە ئێوە باشتر یانه‌كه بەرێوە دەبات و داوای یەک دیناریش لە حکوومەت ناکات
ئاخر له كوێی دونیادا هه‌بووه تۆ سەرجەم مەرجەکانت تێدابێت كه‌چی رێگا نەدەن بێیه نێو یانەکە، خه‌ڵك زۆر باش لێتان تێده‌گات و ناتانه‌وێت ئه‌و وه‌به‌رهێنانه گه‌وره‌یه‌ی كه ده‌یكه‌ن له نێوان 2 تا 3 كه‌س دابه‌شی ده‌كه‌ن و ناتانه‌وێت كه‌سی تر ببێته هاوبه‌شتان.
له‌ولاشه‌وه هه‌ندێك یانه‌ی تر هه‌یه خۆیان وه‌كو فریشته‌ی سپی نیشان ده‌ده‌ن و زۆر بێ شه‌رمامه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و یانانه‌ی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵاتن هه‌موو شتێكیان بۆ فه‌راهه‌م كراوه، كه‌چی خۆشیان پرن لە گەندەڵی و سه‌د خۆزگە بە یانەکانی سەر بە ده‌سه‌ڵات دەخوازی.
هیوادارم بەرپرسانی بەرێوبەرایەتی گشتی وەرزش بەدواداچوون بکەن بۆ ئەم کەسانەی بەبێ هیچ هۆکارێک لە یانەکان رێگریان لێی دەکرێت.