
یانەی نەورۆز له گەڕی شەشەمی خولی نایابی تۆپی پێی عێراقدا، یەکەم بردنەوەی تۆمار کرد، پاش ئەوەی به ئەنجامی (٣-٢) گۆڵ لە یانه‌ی قاسم ـی میوانی بردەوە.
سه‌ره‌تاى یارییه‌كه قاسمى میوان ، گۆڵى پێشكه‌وتنى تۆماركرد ، پاش ئه‌وه ئاسۆ رۆسته‌م به لێدانى سزا ئه‌نجامه‌كه‌ى یه‌كسان كردووه ، دواتر قاسم گۆڵى پێشكه‌وتنى تۆماركرده‌وه‌و پێش كۆتایهاتنى یارییه‌كه جارێكى تر ئاسۆ رۆسته‌م گۆڵى یه‌كسانى نووسیه‌وه‌و گێمى یه‌كه‌م به دوو گۆڵ بۆ هه‌ردوولا كۆتایهات .
گێمى دووه‌م ، نه‌ورۆزى خاوه‌ن یاریگه كۆنترۆلى یارییه‌كه‌ى كرد‌و تا له خوله‌كه‌كانى كۆتایى یارییه‌كه ، دیارى عه‌لى گۆڵى سه‌ركه‌وتنى تۆماركرد‌و نه‌ورۆز ٣-٢ توانى یارییه‌كه بباته‌وه .
سپۆرت میدیا – سلێمانى