خولەکانی تۆپی پێخولەکانی تۆپی پێی عێراقیهەواڵهەواڵی نێوخۆیی
نەورۆز قاسمى شۆك كرد
نه‌ورۆزى خاوه‌ن یاریگه كۆنترۆلى یارییه‌كه‌ى كرد

یانەی نەورۆز له گەڕی شەشەمی خولی نایابی تۆپی پێی عێراقدا، یەکەم بردنەوەی تۆمار کرد، پاش ئەوەی به ئەنجامی (٣-٢) گۆڵ لە یانه‌ی قاسم ـی میوانی بردەوە.
سه‌ره‌تاى یارییه‌كه قاسمى میوان ، گۆڵى پێشكه‌وتنى تۆماركرد ، پاش ئه‌وه ئاسۆ رۆسته‌م به لێدانى سزا ئه‌نجامه‌كه‌ى یه‌كسان كردووه ، دواتر قاسم گۆڵى پێشكه‌وتنى تۆماركرده‌وه‌و پێش كۆتایهاتنى یارییه‌كه جارێكى تر ئاسۆ رۆسته‌م گۆڵى یه‌كسانى نووسیه‌وه‌و گێمى یه‌كه‌م به دوو گۆڵ بۆ هه‌ردوولا كۆتایهات .
گێمى دووه‌م ، نه‌ورۆزى خاوه‌ن یاریگه كۆنترۆلى یارییه‌كه‌ى كرد‌و تا له خوله‌كه‌كانى كۆتایى یارییه‌كه ، دیارى عه‌لى گۆڵى سه‌ركه‌وتنى تۆماركرد‌و نه‌ورۆز ٣-٢ توانى یارییه‌كه بباته‌وه .
سپۆرت میدیا – سلێمانى