یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان له رێگه‌ى یه‌كه‌ى راگه‌یاندنه‌وه، ناوى باشترینه‌كانى خولى نایابى كوردستانى بۆ مانگى ٢ بڵاو كرده‌وه كه یارییه‌كانى گه‌ڕه‌كانى (17-18-19-20-21 ) ، هه‌ژمار كراوه .
به پێى ئه‌نجامى ده‌نگه‌كان ، هۆگر عه‌بدوڵاى راهێنه‌رى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان خه‌ڵاتى باشترین راهێنه‌رى مانگى مسۆگه‌ر كردووه .
هه‌رچى عه‌بدوڵا سه‌ربه‌ستى یاریزانى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێریشه بووه به باشترین یاریزانى مانگى رابردوو .
خه‌ڵاتى باشترین گۆڵپارێزیش ده‌به‌خشرێته گه‌یلان سادقى گۆڵپارێزى یانه‌ى سۆران .
ده‌نگى باشترینه‌كان مانگانه له لایه‌ن راهێنه‌ران و كاپتنى تیپه‌كان و به‌شێك له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌درێت .
سپۆرت میدیا