خولەکانی تۆپی پێهاوپۆلنه‌كراوهەواڵهەواڵی نێوخۆییوەرزشەکانی تریاریەکانی تر
باشترینه‌كانى مانگى شوباتى خولى نایاب بڵاوكرانه‌وه
بووه به باشترین یاریزانى مانگى رابردوو
یه‌كێتیی تۆپى پێى كوردستان له رێگه‌ى یه‌كه‌ى راگه‌یاندنه‌وه، ناوى باشترینه‌كانى خولى نایابى كوردستانى بۆ مانگى ٢ بڵاو كرده‌وه كه یارییه‌كانى گه‌ڕه‌كانى (17-18-19-20-21 ) ، هه‌ژمار كراوه .
به پێى ئه‌نجامى ده‌نگه‌كان ، هۆگر عه‌بدوڵاى راهێنه‌رى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان خه‌ڵاتى باشترین راهێنه‌رى مانگى مسۆگه‌ر كردووه .
هه‌رچى عه‌بدوڵا سه‌ربه‌ستى یاریزانى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێریشه بووه به باشترین یاریزانى مانگى رابردوو .
خه‌ڵاتى باشترین گۆڵپارێزیش ده‌به‌خشرێته گه‌یلان سادقى گۆڵپارێزى یانه‌ى سۆران .
ده‌نگى باشترینه‌كان مانگانه له لایه‌ن راهێنه‌ران و كاپتنى تیپه‌كان و به‌شێك له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه ده‌درێت .
سپۆرت میدیا