هاوبیر عەبدوڵاو یاریزانەکانی دیمەشقیان شۆک کرد

پشتێنی سەرکەوتنیان لەکەمەر نرا

پاڵەوانێتی کیک بۆکسێنگی بەرەنگاری نێودەوڵەتی  کە لە شاری دیمەشقی وڵاتی سوریا بەڕێوەچوو ، یاریزانانی کوردی هەڵبژاردەی کیک بۆکسێنگی عێراق بەسەرکردایەتی دکتۆر هاوبیر عەبدوڵای راهێبەر   پشتێنی سەرکەوتنیان لەکەمەر نرا.

لە لێدوانێکی تایبەت ، دکتۆر هاوبیر عەبدوڵای راهێنەری هەڵبژاردەی کیک بۆکسێنگی عێراق وتی ، سوپاس بۆ خوا  کە کوردانە توانیمان ئاستێکی بەرز لەوپاڵەوانێتییە بەهێزە نمایش بکەین و سەرەنجامیش ، وریا خالید لە کێشی ٦٧ پلەی یەکەم و شاهۆز سیروان توانی پلەی یەکەمی کێشی خۆی و  یوسفسەباحیش  پلەی دووەم لە کێشێکی جیاوازتر  دەستەبەر بکەن.

وتیشی پاڵەوانێتییەکە لە ئاستێکی زۆر بەهێز بوو بە بەشداری وڵاتانی ئەردەن و عێراق و فەلەستین و ١١ یاریزانی سوریای میواندار .

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز