فیتنێس و لەشجوانیهاوپۆلنهكراوهەمەڕەنگهەواڵهەواڵی نێوخۆییوەرزشەکانی تر
هاوبیر عەبدوڵاو یاریزانەکانی دیمەشقیان شۆک کرد
پشتێنی سەرکەوتنیان لەکەمەر نرا

پاڵەوانێتی کیک بۆکسێنگی بەرەنگاری نێودەوڵەتی کە لە شاری دیمەشقی وڵاتی سوریا بەڕێوەچوو ، یاریزانانی کوردی هەڵبژاردەی کیک بۆکسێنگی عێراق بەسەرکردایەتی دکتۆر هاوبیر عەبدوڵای راهێبەر پشتێنی سەرکەوتنیان لەکەمەر نرا.
لە لێدوانێکی تایبەت ، دکتۆر هاوبیر عەبدوڵای راهێنەری هەڵبژاردەی کیک بۆکسێنگی عێراق وتی ، سوپاس بۆ خوا کە کوردانە توانیمان ئاستێکی بەرز لەوپاڵەوانێتییە بەهێزە نمایش بکەین و سەرەنجامیش ، وریا خالید لە کێشی ٦٧ پلەی یەکەم و شاهۆز سیروان توانی پلەی یەکەمی کێشی خۆی و یوسفسەباحیش پلەی دووەم لە کێشێکی جیاوازتر دەستەبەر بکەن.
وتیشی پاڵەوانێتییەکە لە ئاستێکی زۆر بەهێز بوو بە بەشداری وڵاتانی ئەردەن و عێراق و فەلەستین و ١١ یاریزانی سوریای میواندار .