كورد به‌شداره‌ له‌ كۆنگرێسى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى جیهان

له‌ رۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا، كاره‌كانى كۆنگرێسى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى جیهان ده‌ستیپێكردو چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكى كوردیش له‌و كۆنگرێسه‌ به‌شدارن .

ساڵانه‌ رێكخراوى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى جیهان كه‌ به‌ AIPS ناسراوه‌و نزیكه‌ى 200 وڵات ئه‌ندامێتى تێدا هه‌یه‌ كۆنگره‌ى خۆیان ده‌به‌ستن و گه‌نگه‌شه‌ى كاروچالاكیه‌كانیان پاڵپشتیكردنى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى جیهان دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌ .

ساڵى رابردوو به‌هۆى كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه‌ ئه‌و كۆنگرێسه‌ به‌رێوه‌نه‌چوو، به‌لام ئه‌مساڵ له‌ رۆما كۆنگرێسه‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت و چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكى وه‌رزشى كورد به‌ شێوه‌ی تاك و هاوكات نوێنه‌رى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسى وه‌رزشى كوردستانیش به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن .

سپۆرت میدیا

Exit mobile version
بازدە بۆ تووڵامراز