هەواڵهەواڵی نێوخۆیی
كورد به‌شداره له كۆنگرێسى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى جیهان
له رۆماى پایته‌ختى ئیتاڵیا، كاره‌كانى كۆنگرێسى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى جیهان ده‌ستیپێكردو چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكى كوردیش له‌و كۆنگرێسه به‌شدارن .
ساڵانه رێكخراوى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى جیهان كه به AIPS ناسراوه‌و نزیكه‌ى 200 وڵات ئه‌ندامێتى تێدا هه‌یه كۆنگره‌ى خۆیان ده‌به‌ستن و گه‌نگه‌شه‌ى كاروچالاكیه‌كانیان پاڵپشتیكردنى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى جیهان دووپات ده‌كه‌نه‌وه .
ساڵى رابردوو به‌هۆى كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه ئه‌و كۆنگرێسه به‌رێوه‌نه‌چوو، به‌لام ئه‌مساڵ له رۆما كۆنگرێسه‌كه به‌رێوه‌ده‌چێت و چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكى وه‌رزشى كورد به شێوه‌ی تاك و هاوكات نوێنه‌رى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسى وه‌رزشى كوردستانیش به‌شدارى تێدا ده‌كه‌ن .
سپۆرت میدیا