به‌هۆى پێنه‌دانى شایسته داراییه‌كانیان له به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كانى خولى نایابى عیراق، ئه‌گه‌رى به‌هێز هه‌یه ناوبژیوانان بایكۆتى به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كانى خوله‌كه بكه‌ن.
ناوبژیوان محه‌مه‌د سه‌لمان، ناوبژیوانێكى دیارى به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كانى خولى عێراقه ، له ئه‌كاونتى ره‌سمیی خۆیه‌وه هۆشدارى داوه، گه‌ر كرێى ناوبژیوانان نه‌بێت، به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كانیش نابێت .
له ماوه‌ى رابردووش عه‌دنان درجال ، سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق رایگه‌یاندبوو، یه‌كێتییه‌كه‌یان تووشى قه‌یرانى دارایى بووه .
سپۆرت میدیا- تایبه‌ت