خولەکانی تۆپی پێخولەکانی تۆپی پێی عێراقی
ئه‌گه‌رى بایكۆتى ناوبژیوانان هه‌یه
به‌هۆى پێنه‌دانى شایسته داراییه‌كانیان له به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كانى خولى نایابى عیراق، ئه‌گه‌رى به‌هێز هه‌یه ناوبژیوانان بایكۆتى به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كانى خوله‌كه بكه‌ن.
ناوبژیوان محه‌مه‌د سه‌لمان، ناوبژیوانێكى دیارى به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كانى خولى عێراقه ، له ئه‌كاونتى ره‌سمیی خۆیه‌وه هۆشدارى داوه، گه‌ر كرێى ناوبژیوانان نه‌بێت، به‌رێوه‌بردنى یارییه‌كانیش نابێت .
له ماوه‌ى رابردووش عه‌دنان درجال ، سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق رایگه‌یاندبوو، یه‌كێتییه‌كه‌یان تووشى قه‌یرانى دارایى بووه .
سپۆرت میدیا- تایبه‌ت