به‌ڵێنێكى تر‌ى بێ كردارى سه‌رۆكى حكومه‌ت

یاریزانێكى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێر ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه به ده‌ست نه‌خۆشیه‌كى قورسه‌وه ده‌ناڵێنێت و پاش چه‌ندین سكاڵا‌و داواكارى هیچ لایه‌نێكى په‌یوه‌ندیدار به‌هانایه‌وه نه‌چوون .
پاش ئه‌وه‌ى له مانگى رابردوو یاریزان دیار ره‌حمان ، ئاشكرایكرد كه له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكا چاره‌سه‌رى هه‌یه داواى كرد ته‌نیا هاوكارى پێدانى ڤیزاو كارئاسانى گه‌شته‌كه‌ى بكرێت، له لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌تیشه‌وه وا بڵاوكرایه‌وه لەسەر راسپاردە و ئەركی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، یاریزان دیار رەحمان دەنێردرێتە وڵاتی ئەمریكا بۆ چارەسەریی پزیشكی له ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك به‌لام زیاتر له 16 رۆژه ئه‌و به‌لێنه جێبه‌جێ نه‌كراوه .
دیار ره‌حمان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، تاوه‌كو ئێسته وه‌ڵامه‌كه‌ى دیارنییه‌و پاش تێپه‌ڕبوونى 16 رۆژ له وه‌رگرتنى مامه‌ڵه‌كان لێى هیچ وه‌ڵامێك نییه بۆى .
به پێى زانیارییه‌كان، بۆردى ته‌ندروستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێت ئه‌و یاریزانه بنێرێته ئه‌نكه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا نه‌ك واشنتنى پایته‌ختى ئه‌مه‌ریكا به‌ڵام ئه‌و یاریزانه ده‌ڵێت چاره‌سه‌رم ته‌نیا له ئه‌مه‌ریكایه‌و تاوه‌كو ئێسته هیچ نه‌گیشتوونه‌ته بنبه‌ست .
پێشتریش چه‌ندین جار به‌ڵێنى هاوكارى به‌و یاریزانه درابوو بۆیه پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مجاره‌ش وه‌ك به‌لێنێنه‌كانى تر بێت و جێبه‌جێ نه‌كرێت .
سپۆرت میدیا