گۆڕەپان و مەیدانوەرزشەکانی تر
راكردنێك بۆ كارى خێرخوازى له ئیتاڵیا به‌ڕێوه‌چوو
به‌بۆنه‌ى كۆتایی ساڵى 2024
له شارى ڤیجیانۆ له‌وڵاتى ئیتاڵیا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه راكردنێكى ماوه درێژ به‌ڕێوه‌چوو
ساڵانه له‌م شاره‌دا چه‌ندین چالاكى وه‌رزشى جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌درێت به تایبه‌ت راكردنى ماوه درێژ، له چالاكیه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ كه به‌بۆنه‌ى كۆتایی ساڵى 2024 ئه‌نجامدراو زۆرینه‌ى به‌شداربووه‌كان به‌جلى بابانوێله‌وه بوون نزیكه‌ى 800 كه‌س به‌شدارییان كرد.
له‌و 800 به‌شداربووه، نزیكه‌ى 150 منداڵ به‌شداربوون، له‌وێش به‌شداربووان توانیان بڕى 2500 یۆرۆ ببه‌خشن بۆ كارى خێرخوازى.