ئاكرێ جامى سوپه‌رى كوردستانى به‌ده‌ستهێنا
گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه سه‌ڵاح حه‌سه‌ن، گۆڵى یه‌كه‌مى ئاكرێى تۆماركرد
یانه‌ى ئاكرێ، پاڵه‌وانى خولى نایابى كوردستان، ناسناوى جامى سوپه‌رى كوردستانیشى به‌رزكرده‌وه پاش بردنه‌وه‌ى له هه‌ندرێن .
یاریی جامى سوپه‌رى كوردستان، ئه‌مڕۆ هه‌ینى له ئاكرێ به‌رێوه‌چوو، زه‌ردپۆشانى پاڵه‌وانى وه‌رزى رابردوو میوانداری هه‌ندرێنى پاڵه‌وانى جامى كوردستانیان كرد.
له گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه سه‌ڵاح حه‌سه‌ن، گۆڵى یه‌كه‌مى ئاكرێى تۆماركرد و گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه به‌و گۆڵه كۆتاییهات.
له گێمى دووه‌مى یارییه‌كه، ئه‌میر ئیسماعیل گۆڵى یه‌كسانى هه‌ندرێنى نووسیه‌وه، له به‌رامبه‌ردا جارێكى دیكه سامیۆل ئه‌ما گۆڵى دووه‌م و پێشكه‌وتنى ئاكرێى تۆماركرد، پێش كۆتاییهاتنى یارییه‌كه ئیراهیم حه‌یده‌ر گۆڵى سێیه‌مى ئاكرێى تۆماركرد و به‌و شێوه‌یه‌ش زه‌ردپۆشه‌كان توانیان سێ به یه‌ك یارییه‌كه ببه‌نه‌وه‌و ناسناوى جامى سوپه‌رى كوردستان به‌رز بكه‌نه‌وه.