رێگاى شاخهوانى گۆیژە دادهخرێت

شاخەوانانی سلێمانی ناڕەزایی دژی تەلبەندكردنی ڕێگەی شاخی گۆیژە دەردەبڕن.
گروپی شاخەوانی هەوراز كە یەكێكە لە گروپەكانی شاخەوانیی پارێزگای سلێمانیی، ڕاگەیەندراوێكی دەربارەی بڕیاری تەلبەندكردنی ئەو ڕێگەیە دەربڕی كە بۆ سەركەوتن بەسەر چیای گۆیژە بەكاریدەهێنن.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: “ئێمە وەك گروپی شاخەوانی ھەوراز بە تەواوی دژی تەلبەندكردنی شاخی گۆیژەین، ئەو ڕێگایە كە بەس شاخەوانی پێدا ئەڕوات ھیچ ھۆكارێك نییە بۆ تەلبەندكردنی”.
گروپەكە داوای لە سەرجەم گروپە شاخەوانییەكان كردووە “یەكبگرین و نەھێڵین لە گۆیژە زیندان دروستبكرێت” وەك ئاماژەیەك بۆ ڕێگرتن لە هاتووچۆی شاخەوانەكان.
هاوكات ڕەخنەشیان لە پاساوی لایەنە پەیوەندیدارەكان گرتووە كە دەڵێن لە پێناو پاراستنی ژینگە ئەو كارەیان كردووە و لە ڕاگەیەندراوەی گروپەكەدا هاتووە: “ئێمە لە ئێوە خەمخۆرترین بۆ ژینگە، پارێزگاری ژینگە بە ئێمە بسپێرە ، قەدری زێڕ لای زێڕنگەرە ، ئەگەر تۆ دڵسۆزیت فەرموو ھاوكاری گروپە شاخەوانەكان بكە بە نەمام گۆیژەت بۆ بكەن بە دارستان”.