هەواڵ
كوڕه كوردێك درێسى یانه‌یه‌كى سویسرى ده‌پۆشێت

یانه‌یه‌كى به‌هێزى سویسرا په‌نا بۆ تواناكانى یاریزانێكى كورد ده‌بات كه به بنه‌ماڵه وه‌زرشكارن .
یانه‌ى سوینى به‌ناوبانگى وڵاتى سویسرى به‌هۆى ئاستبه‌رزى هیران ئازاد، یاریزانى لاوى یانه‌كه‌یان بانگهێشتى تیپى یه‌كه‌م ده‌كات و ئه‌و كوڕه‌ش ئێسته له خولى سویسرى به‌رگرى له‌و یانه‌یه ده‌كات و درێسى سورى سیون ده‌پۆشێت .
هیران ئازاد، براى یاریزانى دیارى پێشووى یانه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى ئۆلۆمپیی و لاوانى عێراق هۆزان ئازاده‌و له ئه‌وروپاش ئه‌وان به هیران و هۆزان ئه‌حمه‌د ناسراون به‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌و وڵاته به‌و ناوه هاوڵاتینامه‌و پاسپۆرتیان بۆ ده‌ركراوه‌و هیرانیش له ساڵى ٢٠٠٠ له وڵاتى ئه‌ڵمانیا له دایكبووه .
هیران پێشتر له ریزه‌كانى بوخۆم و هامبروخ و وه‌تشایندى ئه‌ڵمانى یاریكردووه .
سپۆرت میدیا -نووسینگه‌ى ئه‌وروپا