كاروانه‌كه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى ده‌ستپێده‌كات
كاروانى یارییه‌كانى خولى پله‌یه‌كى تۆپى پێى یانه‌كانى عیراق رۆژى 10-11-2022 ده‌ستپێده‌كات و یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى وه‌ك ته‌نیا نوێنه‌رى شارى سلێمانى له ركابه‌رییه‌كانى خوله‌كه به‌شدار ده‌بێت كه یارییه‌كانى به دوو قۆناغ و به دوو كۆمه‌ڵه به‌رێوه‌ده‌چێت، هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌كیش تیپێك ده‌گاته وه‌رزى داهاتووى خولى نایاب و چوار یانه‌ش له پله‌یه‌كه‌وه داده‌به‌زنه خولى پله دووى یانه‌كانى عیراق .
پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى،وه‌رزى رابردوو له گه‌یشتن بۆ خولى یانه نایابه‌كان نزیك بوو به‌ڵام له كۆتا جهولهكان پێشه‌نگى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى له‌ده‌ستداو نه‌گه‌یشته ریزى یانه نایابه‌كان .
بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵ، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى زوو ده‌ستى به ئاماده‌كارییه‌كان كرد‌و ئه‌ركى راهێنه‌رى به‌خشیه قوسه‌ى هاشم یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى كه‌ربه‌لا له وه‌رزى رابردوو، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵ، 9 گرێبه‌ستى نوێى ئه‌نجامداوه كه چوار یاریزانیان پیشه‌گه‌رن، 15 یاریزانیش له تیپه‌كه كه وه‌رزى رابردوو درێسى یانه‌كه‌یان پۆشى له ریزه‌كانى پێشمه‌رگه ماونه‌ته‌وه‌و 7 یاریزانیش له تیپى لاوانه‌وه سهرخراونهته تیپى یه‌كه‌م و 5 یاریزانیش له ریزه‌كانى یانه سهوزپۆشهكه نه‌ماون .
خشته‌ى یارییه‌كانى پێشمهرگهوى سلێمانى له قۆناغى یه‌كه‌مى خولى پله‌یه‌ك كه یارییه‌كانى رۆژى 1-11-2022 ده‌ستپێده‌كات به‌م شێوه‌یه ده‌بێت
پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى -میسان
پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى – جنسیه
سامه‌ڕا-پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى
پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى -ئه‌مانه‌ى به‌غداد
حه‌ویجه-پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى
سه‌ناعات كاره‌بایی -پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى
پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى -دیفاع مه‌ده‌نى
مه‌سافى جنوب- پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى
پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى -به‌حرى
ئیتساڵات-پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى
پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌ده‌ر له خولى پله‌یه‌كى عیراق به‌شدارى له جامى یانه‌كانى عیراق ده‌كات و له یه‌كه‌م یارى ئه‌و جامه‌ش بڕیاره ئه‌مڕۆ 1-11-2022 له شارى كه‌ركوك ببێته میوانى یانه‌ى نه‌فتى شیمال .
هه‌رێز جه‌مال