
لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ، پاڵەوانێتی سوپەری عەرەب بۆ هونەرە بەرگرییەکان بە بەشداری حەوت وڵاتی عەرەبی بەڕێوەچوو.
کارزان جەعفەر ، راهێنەری کوردی هەڵبژاردەی هونەرە بەرگرییەکانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت رایگەیاند ، عێراق بە دوو یاریزانی کوردەوە لەستایلی MMA بەشداربوون ، (ڕێبین فازیل و مەند فەرەیدون ) سوپاس بۆخوا هەردووكیان توانیان ببنە پاڵەوانی عەرەب لە کێشی خۆیاندا سەرباری بەهێزی رکابەرەکانیان.
ئەو راهێنەرە وتیشی بەدەستهێنانی ئەو ئەنجامە دڵخۆشکەرەیەو لە وڵاتی سوریاش لە لایەن چەندین لایەنی جیاواز پێشوازی و دەستخۆشیمان لێکرا.
سپۆرت میدیا – تایبەت