هەواڵ
موڵكى كه‌س نه‌ماوه
هه‌رێز جه‌مال
حساباتى ئێستاى ئاسۆ رۆسته‌م له ده‌ست ده‌رچووه، ئێسته ئه‌و له تیانووسه‌كانى یه‌كێتیی تۆپى پێى كه‌نداو ناوى نووسراوه‌ته‌وه كه خاوه‌نى گۆڵه له جامى كه‌نداو، ئه‌و بۆ نه‌وه‌كانى ده‌گێرێته‌وه كه خاوه‌نى گۆڵه بۆ هه‌ڵبژارده‌ى عێراقه، ئێستا یارو نه‌یار رۆژانه هه‌واڵى ناوى ئاسۆ رۆسته‌مم لێ ده‌كه‌ن، ئه‌رێ ئه‌و كورده چیبووه گۆڵى كردووه؟ بۆ كوێ یاریده‌كات خه‌ڵكى كوێیه ؟ ئێستا ئاسۆ پلاتفۆرمه میدیایه‌كانى ركابه‌رى رۆناڵدۆى نه‌سر ده‌كات و له به‌سره‌وه تا زاخۆ خه‌ڵك ده‌یناسێ ، ئێستا ئاسۆ موڵكى هیچ كوردێك نییه به‌َڵكو موڵكى هه‌موو عێراقه ، واز بێنن ئه‌رێ یارى كرد، یارى نه‌كرد، ئاسۆ مێژووى نووسیه‌وه‌و ده‌بێت له‌و نووسینه‌وه‌یه‌ش به‌رده‌وام بێت خوا یار بێت له داهاتوو چیرۆكه‌كانى به كتێب بۆ داهاتوومان بنووسینه‌وه