هەواڵهەواڵی نێوخۆیی

پاسێکی گەشتیاری هاندەرانی هەڵبژاردەی عیراق تووشی رووداوی هاتووچۆ بوو

پاسێکى گەشتیارى ژمارەیەک هاندەری عێراق کە دەیانویست لەناسریەوە بچن بۆ بەسڕە، لەگەڵ بارهەڵگرێک توشی ڕووداوی هاتووچۆ بوون و لانی کەم 15 کەس گیانیان لەدەستداوە.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسى هاتووچۆى بەغدا ڕایگەیاند، پاسێکى گەشتیارى هاندەرانى هەڵبژاردەى عێراق لە نزیکى شارى ناسریە لە کاتێکدا بەرێگەوە بووە بۆ بەسرە، لەگەڵ بارهەڵگرێکدا تووشى رووداوى هاتووچۆ بووە و بە پێى ئامارە سەرەتاییەکان 15 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 11ـی دیکەش برینداربوون.

هاتووچۆی عیراق دەڵێت، “رووداوەکە بەهۆی ناسەقامگیرى کەشوهەواوە بووە چونکە لە ئێستادا تەمێکى زۆر بەشێکى شارەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراقى گرتووەتەوە.
هاوکات، بەرەبەیانى ئەمڕۆ زۆربەى گەشتەکانى فرۆکەخانەى بەغدا و چەند بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە ڕاگیران.

هاتنى ئه‌و پاسه‌ هانده‌ره‌ بۆ پشتگیرى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بوه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ قۆناغى پێش كۆتایی جامى كه‌نداو له‌ یاریگاى به‌سره‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕووبه‌ڕووی قه‌ته‌ر ده‌بێته‌وه‌.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button