تۆپی باسکەهەواڵ

سلێمانى پاڵه‌وانێتى رۆژئاواى ئاسیا له‌ ئامێز ده‌گرێت

پاڵه‌وانێتى تۆپى باسكه‌ى كچانى رۆژئاواى ئاسیا له‌ شارى سلێمانى بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هه‌ڵبژارده‌ى عیراقیش به‌ پێكهاته‌یه‌كى ته‌واو كوردانه‌وه‌ له‌ ولاتى توركیا له‌ كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانن .

پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژانى 2-6/ـى مانگى داهاتوو له‌ هۆڵى كۆلیجى وه‌رزشى زانكۆى سلێمانى به‌ به‌شدارى چوار وڵات به‌ڕێوه‌بچێت و یه‌كێتیی تۆپى باسكه‌ى عیراقیش و لیژنه‌ى رێكخه‌رى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ته‌واوى ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتووانه‌ كردووه‌ .

هه‌ڵبژارده‌ى كچانى باسكه‌ى عیراق كه‌ ته‌واوى یاریزانه‌كانى كوردن و راهێنه‌رو یاریده‌ده‌ره‌كه‌شى به‌هه‌مان شێوه‌ له‌ وڵاتى توركیا كه‌مپێكى مه‌شق و راهێنانیان كردۆته‌وه‌ بۆ ئاماده‌كارى زیاترى به‌شداریكردن له‌و پاڵه‌وانێتییه‌ ، بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى كه‌مپه‌كه‌ش چه‌ندین یارى دۆستانه‌ ئه‌نجام بده‌ن و یه‌كێك له‌ یارییه‌ دۆستانه‌كانیان به‌رامبه‌ر كچانى زانكۆى ئه‌سته‌نبوڵ ده‌بێت ،

به‌ پێى لێدوانى رزگار ره‌ئوف راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌، ده‌یانه‌وێت به‌ شێوه‌یه‌كى تۆكمه‌ به‌شدارى له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ بكه‌ن تاوه‌كو بتوانن له‌ خاكى سلێمانییه‌وه‌ نازناوى پالأه‌وانێتییه‌كه‌ به‌رز بكه‌نه‌وه‌ .

سپۆرت میدیا-سلێمانى

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button