ڕاپۆرتهاوپۆلنه‌كراوهەمەڕەنگهەواڵهەواڵی نێوخۆیی

سوریا له‌ سلێمانى ئاهه‌نگى بوونه‌ پاڵه‌وانى گێڕا

هه‌رێز جه‌مال

له‌ پاش به‌ڕێوه‌چوونى سێ رۆژى جیاواز له‌ نێو هۆڵى كۆلیجى وه‌رزشى زانكۆى سلێمانى ، كۆتایهات به‌ پاڵه‌وانێتى خۆرئاواى ئاسیا بۆ باسكه‌ى كچان له‌سه‌ر ئاستى تازه‌ پێگه‌یشتووان و هه‌ڵبژارده‌ى كچانى سوریاش نازناوى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌یان برده‌وه‌ .

پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌ به‌شدارى چوار هه‌ڵبژارده‌ بوو( عیراق، سوریا،لوبنان،فه‌له‌ستین ) هه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك چوار یارى ئه‌نجامدا، عیراقى میواندار كه‌ پێكهاته‌كه‌ى ته‌واوى كاستى راهێنه‌رى و یاریزانه‌كانى كورد بوون، پاش ئه‌نجامدانى چوار یارى توانیان پله‌ى سێیه‌م به‌ده‌ستبهێنن، پاش ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڵبژارده‌كانى لوبنان و سوریا تووشى شكست هاتن و دوو یاریشیان له‌ هه‌ڵبژارده‌ى فه‌له‌ستین برده‌وه‌ .

له‌ یارى كۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ش كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ به‌رپرسانى حزبى و حكومى و وه‌رزشدۆستان به‌رێوه‌چوو، هه‌ڵبژارده‌ى سوریا توانى به‌ ئه‌نجامى ٤٤-٣٩سكۆر یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌و بۆ دووه‌م پاڵه‌وانێتیی له‌سه‌ر یه‌ك نازناوه‌كه‌ به‌رز بكاته‌وه‌ .

حسَن عه‌میدى ، سه‌رۆكى یه‌كێتیی تۆپى باسكه‌ى عیراق سه‌باره‌ت به‌ له‌ ئامێزگرتنى سلێمانى بۆ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ رایگه‌یاند، ده‌مێك بوو بیرۆكه‌یه‌كى وامان هه‌بوو پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌ شارى سلێمانى به‌رێوه‌بچێت، چونكه‌ له‌ هه‌موو روانگه‌یه‌كه‌وه‌ سلێمانى شایسته‌ به‌ له‌ ئامێزگرتنى ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ى هه‌یه‌ له‌ رووى دۆخى ئارامى و گه‌شتیارى و بوونى هۆڵ بۆ ئه‌نجامدانى یارییه‌كان و سوپاس بۆ خوا به‌ هیمه‌تى هه‌مووانیش ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ به‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ به‌ڕِێوه‌چوو ، ئێمه‌ بڕیارمان داوه‌ پاڵه‌وانێتیی تریش بهێنییه‌ ئه‌مشاره‌ چونكه‌ یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان له‌ سه‌رده‌مى به‌رێز مام جه‌لاله‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا پاڵپشتى به‌رده‌وامى وه‌رزش بووه‌ هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ته‌واوى تیمه‌كان و وه‌فده‌كانیش هاتینه‌ سه‌رمه‌زارى مام جه‌لال چونكه‌ ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ گه‌وره‌یه‌ هه‌میشه‌ ئاشتى خوازو هه‌میشه‌ هه‌وڵى پێكه‌وه‌ ژیان و هاوكات هه‌وڵى دیموكراسى بۆ عیراق داوه‌ .

هاوكات سه‌رتیپ عه‌لى، به‌رپرسى بۆردى وه‌رزشى یه‌كێتیی نیشتیمانى كوردستان رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌ ئامانجه‌كانى بۆرده‌كه‌مان پاڵپشتى و له‌ ئامێزگرتنى پاڵه‌وانێتییه‌ وه‌رزشیه‌ نێوده‌ڵه‌تیه‌كان بووه‌ له‌ شاره‌كانى كوردستان بێ جیاوازى ، ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ش هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئێمه‌ پاڵپشت و پشتیوانى بووین و سه‌ركه‌وتنیمان له‌ هه‌موو رووه‌كانه‌وه‌ به‌ ئه‌ركێك زانیوه‌ .

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button