گۆڕەپان و مەیدانهاوپۆلنه‌كراوهەمەڕەنگ

لە ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز لەگەڵمانبن

بۆ یەکەمجار پلاتفۆرمی (ئین سلێمانی) لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز لە سلێمانی رێکدەخات.

ماراسۆنەکە کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و لەبەردەم کۆمەڵگەی شاری گۆیژەوە دەستپێدەکات و وەرزشکاران دەتوانن دوو مەودا هەڵبژێرن: ٥کم و ٢١کم.

بۆ یەکەمجار پلاتفۆرمی (ئین سلێمانی) لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٣ ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز لە سلێمانی رێکدەخات.

ماراسۆنەکە کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و لەبەردەم کۆمەڵگەی شاری گۆیژەوە دەستپێدەکات و وەرزشکاران دەتوانن دوو مەودا هەڵبژێرن: ٥کم و ٢١کم.
پێشبڕکێی ٥ کیلۆمەتری گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی لە ئاستێکی سەرەتاییدان یاخود دەیانەوێت ئاڵنگاری جیاواز تاقیبکەنەوە. هەروەها پێشبڕکێی ٢١ کیلۆمەتری بۆ ئەو وەرزشکارە بەئەزموونانە گونجاوە کە دەیانەوێت تواناکانیان تاقیبکەنەوە.

ماراسۆنی نێودەوڵەتیی نەورۆز لە سلێمانی تەنیا پێشبڕکێ نییە، بەڵکو ئەزموونێکی جیاوازە و بەشداربووان بە دڵی سلێمانیدا رادەکەن و دیمەنەکانی ئەم شارە پڕ لە ژیانە دەبینن.
لەڕێگا و لەکاتی راکردندا، بەشداربووان لەلایەن خەڵکی ناوچەکە و هاوڕێکانیانەوە هاندەدرێن و کەشێکی لەبیرنەکراو دروستدەکەن.

چالاکییەکەمان بۆ هەمووان کراوەیە و خەڵات بۆ براوەی هەردوو ڕەگەز لە هەر بەشێکی ماراسۆنەکەدا دابیندەکرێت

ئێستا ناو تۆمار بکە بۆ دەستەبەرکردنی شوێنەکەت و لەگەڵمانبە بۆ ئەزموونێکی جیاواز و لەبیرنەکراو:.

https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSdN_q0hxOCtNxmj0Kina4Udy5mde-nl1gVudzFWVBGMi8l5Cg/viewform

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button