هەواڵی نێوخۆیی

پشتیوانی بۆ یانەی ڕانیە دووپات کرایەوە

بەهەمان نەفەس بتوانن ژمارەیەکی گەورەو قورس بن

ئەمرۆ لەدیوانی بەرێوەبەرایەتی٢٠٢٣/٤/١٦ بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی ڕاپەڕین بەهاوکاری بەشی وەرزشی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین لە مەڕاسیمێکی شایستە و بەئامادەبوونی بەڕێز ئەحمەد زرار، ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین و بەڕێوبەرە گشتی و بەرپرسانی فەرمانگە حکومیەکان و یاریزانە دێرینەکان و لیژنەی باڵای ڕاپەڕین و لیژنەی تیپە میللیەکان و فێرگە و وەرزشکار و بەبۆنەی سەرکەوتن و گەیشتنی یانەی ڕانیە بەڕیزی نایابی کوردستان ڕێزنامەیەکی تایبەت پێشکەش بەسەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ستافی هونەری و یاریزانان و دەستەی هاندەران کرا.

هاوکات سوپاسی تەواوی ستاف و ئەندامانی یانەی ڕانیە کرا کە بەروحیەتێکی برایانە و دڵسۆزانە و بەتەبایی ئیدارەی یانەکەیاندا و یاریزانەکانیش بەروحیەتێکی بەرزەوە لە پێناو ناو ناوبانگی پیرۆزی ڕانیە جەنگاوەرانە ئەرکی سەرشانیان جێبەجێکرد و بۆ ناوی رانیە جەنگان.

هەروەها پشتیوانی مەڵبەندی ٢٤ی ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرایەتی وەرزشی ڕاپەڕین بۆ یانەی ڕانیە دووپات کرایەوە بۆ ئەوەی لە نایابی کوردستانیش بەهەمان روحیەت و بەهەمان نەفەس بتوانن ژمارەیەکی گەورەو قورس بن.

بەڕێز ئەکرەم چالاک بەڕێوەیەری وەرزشی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد کە بەیەک چاو و بەبێ جیاوازی خزمەت و سەیری سەرجەم یانەکانی دەڤەری ڕاپەڕین دەکەین و هەر یانەیەک ئەنجام و دەستکەوتی هەبێ خزمەتی دەکەین و بەهەمان شێوە ڕێزنامە و مەڕاسیمی تایبەتیان بۆ ساز دەکرێ.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button