بڕیارەکانی ئەم هەفتەیەی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان
قۆناغی دووی خولی پلە دوو دەستپێدەکات
رۆژی شەممە بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .
1-دوای بە دەستهێنانی میوانداریکردنی پاڵەوانیەتی کۆنیفای 2024 لە هەرێمی کوردستان ، بە مەبەستی کارکردن و ڕێکخستنی پاڵەوانێتیەکە، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان داوا لە سەرجەم دیزاینەران دەکات بە ڕاسپاردنیان بۆ دروستکردنی :
ا-لۆگۆی پاڵەوانیەتی کۆنیفای 2024 لەهەرێمی کوردستان .
ب – درێسی هەڵبژاردەی کوردستان بەمەرجێک ئاماژە بەرەنگەکانی ئاڵای کوردستان بکات لەگەڵ لۆگۆی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانی لەسەربێت .( ٢ جۆر درێس ) .
ج – دروستکردنی بووکەڵەی پاڵەوانێتیەکە، ئاماژە بەپاڵەوانیەتی کۆنیفای 2024 بکات لە هەرێمی کوردستان
CONIFA WORLD FOOTBALL CUP 2024 / KURDISTAN
-بۆ ناردنی کارەکانتان یان بۆ هەر سەرنج و تێبینیەک پەیوەندی بەم ئیمێلەی خوارەوە بکەن :
ئیمێل/ 2006kfa@gmail.com .
– لەکۆتاییدا براوە رێزلێنان و خەڵات دەکرێت .
2- ئەنجامدانی تیروپشکی قۆناغی دووەمی یانەکانی پلەدوو لە رۆژی چوارشەممە 3-5-2023 لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
نوێنەری ئەم یانانەی خوارەوە بەنووسراوی فەرمی بەشداریکردن (لە خولەکە ) ئامادەبێت .
گروپی یەکەم :
کفری – خورماڵ – بەختیاری – خەڵاتی پێنجوێن – هەڵەبجەی شەهید – دوکان – شارەزوور – پێنجوێن .
( کاتژمێڕ 10 )
گروپی دووەم :
باتیفا – دینارتە – شێخان – شێلادزێ – تەناهی – بەردەڕەش
( کاتژمێر 1)
گروپی سێیەم :
سنوور – مەخموور – پەروەردە – چۆمان – خەبات .
( کاتژمێر 3 )
تێبینی : ا- بۆهەر یانەیەک تەنها یەک نوێنەر ئامادەدەبێت .
ب- بەرواری 2-5-2023 کۆتا رۆژە بۆ ناردنی کشوفات بەپێچەوانەوە مافی بەشداریکردنی نامێنێت لە گەڕی یەکەمی قۆناغی دووەم .
ج- یارییەکانی قۆناغی دووەم لە بەرواری 12-5-2023 دەسپێدەکات .
3- ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دووەمی بۆ ئەو سەرپەرشتیارانەی ناویان لەخوارەوە هاتووە :
( کریم عمر بابکر-اکرم بارام تۆفیق-رزگار معروف اسماعیل-ابراهییم حسین خدر-سەرکەوت محمد خالد-کاوە سعید عبدالرحمن-یونس حمد -رێبوار عمر رشید ) لە بەرواری 3-5-2023 کاتژمێر 11ی بەیانی لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
4 -ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی ناوبژیوانانی فوتساڵ (ئەوانەی لە تاقیکردنەوەی یەکەم دەرنەچوون ) رۆژی چوارشەممە 10-5-2023 کاتژمێر 10ی بەیانی لەهۆڵی یانەی وەرزشی ئافرەتانی هەولێر .
5-لەبەرواری 17-5-2023 یارییەکانی چوارگۆشەی زێڕینی خولی فوتساڵی کچان بەڕێوەدەچێت .
6- لەبەرواری 17-5-2023 یاری پاشکۆ (پلەی ئۆف) لەنێوان خاوەن پلەی چواردەم لەریزبەندی خولی نایاب و خاوەن پلەی سێیەم لەریزبەندی خولی پلەیەک لەیاریگای یانەی هەندرێن ئەنجامدەدرێت .
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سوپاسی یانەی وەرزشی هەندرێن دەکات بۆبەردەوامی هەماهەنگی و پێدانی یاریگا .
7- یارییەکانی گەڕی 29ی خولی نایابی کوردستان لە بەرواری 4-5-2023 ئەنجامدەدرێت .
8- سوپاس و پێزانین بۆ بەڕێز ( ئەرسەلان قادر) بەهەماهەنگی بەردەوامی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان .
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان