هەواڵی جیهانی

مۆرینیۆ سزا درا

هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ناوبژیوانی ئینگلیزی، ئەنتۆنی تایلۆر

سپۆرت میدیا

لیژنەی دیسپلین له‌ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) بڕیاریدا، خۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری ڕۆما، بۆ ماوەی 4 یاری سزا بدات بەهۆی هێرشکردنە سەر ناوبژیوانی یاری کۆتایی خولی ئەوروپا.

یەکێتییەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، مۆو “لە چوار یاریی داهاتوودا لە ڕکابەرییەکانی یوفا، بەهۆی ئاراستەکردنی قسەی قێزەون بەرامبەر بە یەکێک لە ناوبژیوانەکان راده‌گیرێت .

پاش كۆتایهاتنى یارى نێوان رۆماو سێڤییا کلیپێکی ڤیدیۆیی کە لە گەراجی یاریگای “پوسکاس ئارێنا” لە بوداپێست تۆمارکرابوو،مۆو هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ناوبژیوانی ئینگلیزی، ئەنتۆنی تایلۆر.

به‌ده‌ر له‌ سزادانى راهێنه‌ره‌كه‌ى رۆما یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە بڕی 50 هەزار یۆرۆ غەرامەی ڕۆمای کردوه‌و هاندەرانیشی قەدەغە کرد کە بەشداری یاری داهاتوویان بکەن بەهۆی “تەقاندنی یاری ئاگرین و كارى تێکده‌رانه‌ لە یاریگاکان”.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button