دێسكى جیهانى
ئەمڕۆ شەممە، یانەی پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى گرێبەستكردنى له‌گه‌ڵ هێرشبه‌رى پێشووى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى عوسمان دێمبلی ڕاگەیاند.
پاریس سانجێرمان بە ڤیدیۆیەکی سەرنجڕاکێش لە هەژماری ره‌سمى خۆی لە تویتەر گرێبەستەکەی ئاشکرا کرد و بە ناوی “با مێژوو لە پاریس تۆمار بکەین”.
لە ڤیدیۆ کلیپەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، یاریزانە باڵە فەرەنسییەکە گرێبەستێکی بۆ ماوەی 5 وەرز ئیمزاكردووه ، کە لە هاوینی 2028 کۆتایی دێت.