خولەکانی تۆپی پێی جیهانیهەواڵی جیهانی

نەیمار باسی کاریگەری رۆناڵدۆ دەکات

دەرگای بۆ هەمووان کردەوە

 

بریار تەها – سپۆرت میدیا

نەیمار داسیلڤای بەڕازیلی ڕایدەگەیەنێت، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی کاریگەری لەسەر گەشەکردنی خولی سعودی و هاتنی ئەستێرەکانی ئەورووپا بۆ ئەو خولە هەبووە.
لەدیدارێکیدا بۆ پێگەی رەسمی یانەکەی، نەیمار باسی لە کاریگەری کریستیانۆ لەسەر خولی سعودی کرد و وتی: پێموایە بیرۆکەی چوون بۆ خولی سعودی هەمووی لە کریستیانۆوە سەری هەڵداوە، هەمووان پێیان دەوت شێت بووە، بەڵام ئیستا دەبینین خولی سعودی زیاتر و زیاتر گەشە دەکات.

لە بەردەوامی قسەکانیدا ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەڵێت: بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و چەندین یاریزانی دیکە زۆر بە پەرۆشم، ئەم خولە ڕکابەرییەکی زۆری تیا دەبێت، بەتایبەتی دوای گرێبەستەکانی ئەم دواییە و هاتنی یاریزانە دیارەکان.

و لە درێژەی کۆتایدا نێمار وتی: هەموو خەڵکی بەڕازیل سەیری خولی پیشەگەری سعودیە دەکەن و پشتگیری لە یانەی هیلال دەکەن، پێش ئەوەی بە ئۆفەرەکەی هیلال ڕازی بم لەگەڵ مالکۆم و ئەلێکس تێلێس و قسەم کردووە.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button