خولەکانی تۆپی پێی جیهانیهەواڵهەواڵی جیهانی

ئینتەرمیامی دوای 11 یاریی یەکەم سەرکەوتنی نووسییەوە

گۆڵی دووەم و بردنەوەی دڵنیایی بۆ ئینتەرمیامی تۆمار کرد

بڕیار ته‌ها- سپۆرت میدیا

دوای 11 یاری یانەی ئینتەرمیامی یەکەم سەرکەوتنی نووسییەوە و بردنەوەیەکی گرنگی بەسەر یانەی نیویۆڕک ڕیدبوڵز تۆمار کرد.

لە خولی ئەمریکی یانەی ئینتەرمیامی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی نیویۆڕک ڕیدبوڵز، لەم یارییەدا مێسی لەسەر کورسی یەدەگ بوو، سەرەڕای ئەوەش لە خولەکی 37ی گێمی یەکەم “دێگۆ گۆمێز” گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی بۆ ئینتەرمیامی تۆمار کرد و ئەو گێمە بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

هەرچی گێمی دووەمیش بوو لیۆی ئەرجەنتینی خولەکی 60دا بەشداری کرد و لە خولەکی 89شدا ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینییە گۆڵی دووەم و بردنەوەی دڵنیایی بۆ ئینتەرمیامی تۆمار کرد.

بەم بردنەوەیەش ئینتەرمیامی خاڵەکانی گەیاندە 21 خاڵ و لە پلەی 15 و کۆتایی کۆمەڵەی ڕۆژهەڵاتەوە بۆ پلەی 14م سەرکەوت.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button