خولەکانی تۆپی پێهەواڵهەواڵی نێوخۆیی
خولی پێچوەشێرانی یانەکانی سلێمانی و دەوروبەری دەستپێدەکات
بەشێوازی دوو دۆڕاندن
راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی
15یانە، بەشداری خولی پێچوەشێرانی یانەکانی سلێمانی و دەوروبەری دەکەن، یانەکان دابەشی دوو کۆمەڵە کراون، یاریەکانیش بەشێوازی دوو دۆڕاندن لەسەرجەم یاریگاکانی پارێزگاکانی سلێمانی بەڕێوەدەچن.
بەئامادەبوونی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی و نوێنەری یانە بەشداربووەکان کۆبوونەوەیەکی سەبارەت بەشێوازی بەڕێوەچوونی یاریەکان ئەنجامدرا.
یاریەکان دابەشکراون بەسەر دوو کۆمەڵەدا، رۆژی (5-9-2023)، کێبڕکێکانی خولەکە دەست پێدەکات.
یانەکانی کۆمەڵەی یەکەم (چوارقوڕنە، پیرەمەگروون، بابان، چیا، قەرەداغ، پێشمەرگە، چەمچەماڵ، رانیە).
یانەکانی کۆمەڵەی دووەم (دەربەندیخان، سەیدسادق، سروانینوێ، نەورۆز، کلدان، هەڵەبجەی شەهید، بەختیاری).