پاله‌وانێییه‌تی كراوه‌ی له‌شجوانی و له‌ش رێكی كوردستان به‌رێوه‌چوو
خه‌ڵاتی دارایی پێ به‌خشرا
![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2023/09/376713382_18283058698181145_4451010830729525972_n.jpg?fit=1440%2C1800&ssl=1)
له‌ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان پاله‌وانێیه‌تی كراوه‌ی له‌شجوانی كوردستان به‌رێوه‌چوو.
ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی 8ی9ی2023، پاله‌وانێییه‌تی كراوه‌ی له‌شجوانی و له‌ش رێكی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی له‌شجوانی و له‌ش رێكی كوردستان، به به‌شداری 112 یاریزان له‌ته‌واوی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له پارێزگای سلێمانی به رێوه‌چوو.
له ماوه‌ی به‌رێوه‌چوونی ڕكابه‌رییه‌كان نمایش بۆ كێشه‌كان به‌ڕێوه‌چوو و خه‌ڵاتی تایبه‌تیش به پاڵه‌وانان له‌لایه‌ن یه‌كێتی ناوه‌ندی له‌شجوانی و له‌ش رێكی كوردستان كه سێ خه‌ڵات بوو به‌بڕی 2 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار به‌خشرا به پاڵه‌وانانان.
له پاله‌وانێتییه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له یاریزانان نه‌ریمان محه‌ممه‌د له شاری سلێمانی و پشده‌ر مه‌حمود له شاری رانیه و هه‌رێم دارا له سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌می یه‌كه‌مه‌كانیان به‌ده‌ست هێناو له‌لایه‌ن یه‌كێتی ناوه‌ندی له‌ش جوانی و له‌ش رێكی كوردستانه‌وه‌ش بڕی 2 ملیۆن و 500 هه‌زار دیناریان وه‌ك خه‌ڵاتی دارایی پێ به‌خشرا.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان