سپۆرت میدیا
سبەی یەکشەممە 15-10-2023 لە ناو یاریگاکانی بارەگای هێزەکانی 70 پاڵەوانێتی جامی سەرۆکایەتی دەستەی ئەرکان بۆ تۆپی پێ دەست پێدەکات.
جامی سەرۆکایەتی دەستەی ئەرکان ، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی یارییەکان و مەشقی جەستەیی سەرپەرشتی دەکرێت و بڕیارە رۆژانە 2 یاریش لە نێوان دەستەو لیواو بەڕێوەبەرایەتیەکان بەڕێوەبچێت و تا کۆتایی خولەکەش 22 یاری ئەنجام بدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی یارییەکان و مەشقی جەستەیی ساڵانە بە پێی پلانێکی گشتگیر چەندین چالاکی وەرزشی رێک دەخات کە مەبەستی زیاتر بەرزکردنەوەی زیاتری ئاستی توانای جەستەیی و بەرزکردنەوەی توانای کارمەندانە.
بڕیارە یەکەم جامەکەش لە نێوان هەردوو تیپی یەکەی 711 و یەکەی ئۆپەراسیۆنەکان بەڕێوەبچێت.