ڕاپۆرتفیتنێس و لەشجوانیهاوپۆلنه‌كراو

ژنان بۆ چەند ئامانجێک دەچنە هۆڵەکانی وەرزش

ئێمە هۆڵەکەمان رۆژانە سێ شەفتمان هەیە

راپۆرتی/ هاوژین عەبدولواحید

وەرزش یەکێکە لە باشترین ئەو چالاکییانەی مرۆڤ لە پێناوی خۆیدا بیکات بۆ گەیشتن بە دڵخۆشی و تەندروستییەکی باشتر و لەشولارێکی جوان، بەشێوەیەکی گشتی وەرزش سوودی زۆرە بۆ لایەنی تەندروستی و دەروونی مرۆڤ، هەربۆیە ژنان و پیاوان لە رۆژگارێکی وەک ئەمڕۆدا بێ جیاوازی روو لە هۆڵەکان دەکەن و راهێنانی وەرزشی بۆ مەبەستی جیا و ئامانجی دیاریکراو دەکەن.
قەدریە حەمەدەمین ماوەی بیست ساڵە راهێنەرە و دەڵێت: ژنان رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر وشیارتر دەبنەوە لە گرنگی وەرزش تێدەگەن، پۆل پۆل روو دەکەنه هۆڵەکانی وەرزش کە هەموو تەمەنە جیاوازەکان راهێنانی گونجاو بۆ مەبەستی جیا جیا دەکەن، بەشێکیان بۆ لەشولارێکی رێک دێن یاخود لەبەر زیادکردن و کەمکردنەوەی کێش دێن، یان بە مەبەستی چارەسەری سروشتی بە وەرزشکردن دێن کە دووچاری دووچاری نەخۆشی بوون و پزیشک بۆ چارەسەر رۆژانە وەرزشی بۆ داناون، بۆیە لەو کاتانەدا ژنان بە ناچاری دەبێت بێنە هۆڵەکان بۆ چارەسەرکردن ئێمەش لێرە راهێنانیان پێدەکەین و خۆشبەختانە دوای ماوەیەک هەست بەباشتربوون دەکەن.
ئێمە هۆڵەکەمان رۆژانە سێ شەفتمان هەیە دوانزە بۆ سێزدە سەعات کراوەتەوە لە سێ کاتی جیاواز ژنان سەردانمان دەکەن بەیانیان و نیوەڕوان و ئێواران کە بەردەوام لە خزمەتی ئەوانەداین بڕیاردەدەن وەرزش بکەن بە هەموو توانایاکمانەوە هەوڵیان لەگەڵ دەدەین بۆ گرنگیدانی زیاتر بەوەرزش.
ئەو راهێنەرە لەبارەی سوودی وەرزشەوە وتی: وەرزش یەکێکە لە هۆکارە هەرە گرنگەکانی ژیان کە جەستە بە جوانی و درەوشاوەیی و ساغی دەهێڵێتەوە، داواکارم لەخانمان روو لە وەرزش بکەن، چونکە وەرزش تەنها بۆ دابەزاندنی کێش نییە، بەڵکو بۆ تەندروستییەکی باشە و بۆ تەمەنێکی درێژە.

بۆ کێش دابەزاندن
مهاباد محەمەد خانمێکی هۆڵەکەیەو دەڵێت: پێش ئەوەی بێم بۆ وەرزشکردن کێشەی زۆریی کێش و نەخۆشی دڵم هەبوو، بەڵام ئێستا هەم گرفتی کێشم چارەسەر بوو هەم نەخۆشی دڵم، سوپاس بۆخوا ئاسوودەم بە وەرزشکردن هەم بۆ لایەنی دەروونیم هەم بۆ لایەنی تەندروستی جەستەم، نزیکەی شەش ساڵە گرنگی بە وەرزشکردن دەدەم زۆر جیاوازترم بە بەراورد لەگەڵ پێشووتر، هەفتانە شەش رۆژ دێم بۆ ئەم هۆڵە و رۆژانە دوو سەعات وەرزش دەکەم، هیوادارم هەموو خانمێک ئاگاداری تەندروستی و کێشی خۆی بێت و گرنگی بەخۆی بدات و چێژ لە ژیان ببینێت و روو لە هۆلەکان بکات، چونکە لێرە بەپێی رێنمایی راهێنەرەکە وەرزش دەکەین بۆ هەر جۆرە کێشەیەک وەرزشێکی جیاواز دەکەین، یاخود بەرنامەی خواردنمان بۆ رێکدەخرێتەوە، بەڵام بەداخەوە زۆر ژن هەیە دەڵێت من لەماڵەوە یەک دەقە پشوودانم نییە ئەوە هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ وەرزشی هۆڵ، من دەڵێم نەخێر به پێچەوانەوە وەرزشکردن لە هۆڵ سوودی زیاترە و ئەنجامەکەشی بەدڵی خۆتە، تەنها ئەوەی گرنگ بێت بەردەوامی و کۆڵنەدان و ئیرادەی بەهێزە.

هەست بەباش بوون دەکەم
فاتیمە خورشید بە تەمەنترین خاتوونی هۆڵە وتی: چەند جارێک سەردانی پزیشکم کردووە و پێی وتووم ماسولکەکانت هەمووی سیس بووە و عیلاج و دەرمان سوودی نابێت بۆت، تاکە چارەسەری تۆ تەنها وەرزشکردنە پێش ئەوەی بێم بۆ ئێرە نەمدەتوانی بڕۆم لەشم هەمووی رەق ببوو، بەڵام ئێستا سوپاس بۆ خوا زۆر باشم، بەڕاستی زۆر سوودم لە وەرزش بینیووە هیوادارم ژنان بێ جیاوازی و رەچاوکردنی تەمەن سەردانی هۆڵەکان بکەن، چونکە دڵنیام لەوەی تەندروستیان بەرەو باشبوون دەچێت و دوور دەبن لە نەخۆشی.

وه‌رگیراوه‌ له‌ کەشتیی نـــوح

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button