هەواڵهەواڵی نێوخۆیی

سێیەمین خولی باسكەی فلیكۆم بۆ فلیپینیەكان لەهەولێر بەرێوەچوو

یاریزانەكانی پیشەگەری فلیپینین وچەند یاریزانێكی ئەمریكیش لەگەڵیان یاریدەكەن

زاگرۆس نانەكەلی

سێیەمین خولی باسكەی فلیكۆم بۆ فلیپینیەكان لە كوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ لەهەولێر بەرێوەچوو و بەكۆتا هات، وووردەكارییەكان لەلایەن داوەری باسكەی كورد شڤان نامیقە كە یارییەكانی بەرێوە بردووە.

شڤان نامیق داوەری باسكە لە كوردستان لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فیس بووك زانیارییەكی كورت وچەند وێنەیكی خۆی وبڕوانامەی بڵاوكردبوەوە،منیش بەدواداچوونم بۆ كرد و وپەیوەندیم پێوەكرد كە ئایا خولی باسكە لە كوردستان بەرێوەدچێت دەزگاكانی راگەیاندن ومیدیاكارانی وەرزشی ئاگادارنەبن،بەڵام شڤان وڵامێكی تر هەبوو بۆ پرسیارەكەم و بەمشێوەیە گوتی : سێ ساڵە ئەم خولە لە كوردستان بۆ فلیپینیەكان بەرێوە دەچێت،خولەكە درێژخایەنە و سێ مانگ دەخایەنێ،بەسستەمی چوار تیپی بەهێز بەشداری دەكەن،زۆربەری یاریزانەكانی پیشەگەری فلیپینین وچەند یاریزانێكی ئەمریكیش لەگەڵیان یاریدەكەن.

شڤان نامیق زیاتر باسی خولەكەی كرد و گوتی : ئەم چوار تیپە لەماوەی ئەم سێ مانگە زیاتر لە (5) جار رووبەڕووی یەكتردەبنەوە،بێگومان وەك رێكخرواێك لە كوردستان بۆ خۆیان دروستیان كردووە و پاڵپشتی لەنێوخۆیانە،بەسەرپەرشتی بەرپرسی قونسڵخانەی فلیپین لەهەولێر فەلاح ئەنوەر دەبێت،بێگومان لەكۆتایی خولەكە میدال وجام وبڕوانامەی رێزلێنان دابەشدەكرێت،هەروەها لەهەموو یارییەك باشترین یاریزان دەستنیشان دەكرێت،جگە لەوەش لەیاری باسكەی فلیپیینیەكان هەندێك یاسای تایبەت بەخۆیان هەیە لەم خولەیە پەیڕەوی دەكەن.

لەكۆتایی شڤان نامیق گوتی : بۆ ئەمساڵ من وداوەر زەمان ساڵح یارییەكانمان بەرێوەبرد،خولەكە وەك باسم كرد بەناوی خولی فلیكۆم بۆ باسكە یە،كە تایبەتە بەو ستافەی وڵاتی فلیپین كە لە كوردستان وبەتایبەتی لەشاری هەولێر كاردەكەن،هەروەها چەند یاریزانێكی ئەمریكیش كە لە هەولێرن بەشداردەبن لە خولی فلیكۆم بۆ یاری باسكە.

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button