خولەکانی تۆپی پێخولەکانی تۆپی پێی نێوخۆییهەواڵهەواڵی نێوخۆیی

سزای قورس لە هەولێرەوە

ناوبژیوان رادەگیرێت

شەممە 3-2-2024 بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد .

1_ بۆ سەرجەم سەرپەرشتیارانی خولەکانی کوردستان لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، تکایە ڕێنمایی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان وەک خۆی جێبەجێ بکەن، دەسەڵاتی تەواوتان هەیە لە بەڕێوەبردنی یارییەکان، نابێت لە کاتی یارییەکان پەیوەندی بە ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانەوە بکەن، بە پێچەوانەوە سزا دەدرێن.

2_ بڕیاردرا بە جیاکردنەوەی لیژنەی ناوبژیوانانی دەڤەری گەرمیان.

3_ بڕیاردرا بە ئاشکراکردنی سزادانی دەستەی ناوبژیوانان لە کاتی هەڵەکردن لە یارییەکاندا.

4_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی زاخۆ و یانەی هەولێر لە گەڕی حەڤدەمی خولی نایابی کوردستان :

آ_ بەهۆی هێرشکردن بۆ سەر ناوبژیوانی یاری، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی ڕاهێنەری یانەی هەولێر ( سەرمەد عەزیز ) بۆ (2) یاری و لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی، پێبژاردنی بە بڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.

ب_ بەهۆی هێرشکردن بۆ سەر ناوبژیوانی یاری، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی هەولێر ( نەوزاد شێرزاد ) بۆ (2) یاری و لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی، پێبژاردنی بە بڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.

ج_ بەهۆی هێرشکردن بۆ سەر ناوبژیوانی یاری، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی یاریزانی یانەی هەولێر ( عەلی سەرحان ) بۆ (2) یاری و لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی، پێبژاردنی بە بڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.

د_ ئاگاداری بۆ یانەی زاخۆ بە دابینکردنی ژمارەی تەواوی پیاوانی پۆلیس لە نێو یاریگادا، بە پێچەوانەوە تووشی سزا دەبن یاخود یاریەکەیان ئەنجام نادرێت.

5_ بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە خولی فوتساڵی کچان، بڕیاردرا بە پێبژاردنی ڕاهێنەری یانەی زاخۆ ( زینە جەمیل ) بەبڕی 250000دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.

6_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی شێروانە و یانەی برایەتی لە گەڕی حەڤدەمی خولی نایابی کوردستان :

آ_ بەهۆی هێرشکردن بۆ سەر ناوبژیوان و سەرپەرشتیاری یاری، بڕیاردرا بە ڕاگرتنی سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی برایەتی ( ڕێباز عبدالله ) بۆ ( 2 ) یاری و مانەوەی کارتە سوورەکەی، پێبژاردنی بەبڕی 250000 دووسەد و پەنجا هەزار دینار.

ب_ بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور بڕیاردرا بە پێبژاردنی ڕاهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی شێروانە ( جەبار جومعە ) بە بڕی 250000 دوو سەد و پەنجا هەزار دینار.

ج_ ئاگادار کردنەوەی یانەی شێروانە بە ئامادەکردنی ژووری ناوبژیوانان بەشێوەیەکی باشتر.

د_ ڕاگرتنی ناوبژیوانی یاری بۆ ( 4 ) یاری.

7_ بۆ سەرجەم یانە بەشدار بووەکان لە خولەکانی کوردستان، بە هیچ شێوەیەک ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناتوانێ ڕۆڵی ڕاهێنەر ببینێت لە یانەکەیدا، بەپێچەوانەوە تووشی سزای توند دەبن.

8_ سەبارەت بە یاری نێوان یانەی ڕزگاری و یانەی سێمێل لە گەڕی دەیەمی خولی پلە یەکی کوردستان، بەهۆی بەکارهێنانی یاری ئاگرین لە لایەن هاندەرانیەوە بڕیاردرا بە پێبژاردنی یانەی ڕزگاری بەبڕی 150000 سەد و پەنجا هەزار دینار.

9_ ڕەتکردنەوەی نوسراوی یانەی دینارتە سەبارەت بە لادانی سزای سەرپەرشتیاری تیپەکەیان ( کاروان سمۆ عەلی) سزاکه وەک خۆی دەمێنێتەوە.

10_ دوای بە دوا داچوون بۆ یاری نێوان دینارتە و شێخان لە وەرزی 2022 _ 2023 بڕیار درا بەلابردنی سزای یاریزانی یانەی دینارتە ( نەوزاد سادق ) یاریزانی ناوبراو مافی یاری کردنی هەیە لە خولی پلە دووی کوردستان بۆ وەرزی 2023 _ 2024.

11_ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی هاندەرانی یانەی ڕانیە دەکات بەهۆی ئەو پێشوازیە جوانەی لە دەستەی ناوبژیوانانیان کرد لە یاری نێوان یانەی ڕانیە و یانەی دهۆک لە گەڕی حەڤدەمی خولی نایابی کوردستان، دەخوازین لە سەرجەم یاریگاکاندا دەسپێشخەری بۆ ئەم جۆرە کارانە بکرێت و خولەکەمان نمونەیەکی جوانی وەرزشی پێشکەش بکات.

12_ یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سوپاسی یانەی سۆران دەکات کە تەواو هاوکار و هەماهەنگی یەکێتی تۆپی پێی کوردستانە بە تایبەت لە ڕووی دابینکردنی یاریگاوە.

راگەیاندنی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button