هەواڵ
پاڵه‌وانێتییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدانى جیهان هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه
![](https://i0.wp.com/sportmedia.krd/wp-content/uploads/2020/03/%D9%A4%D9%A2%D9%A4%D9%A3%D9%A2%D9%A2%D9%A4%D9%A2.jpg?fit=1920%2C1080&ssl=1)
بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا له جیهان، به‌رده‌وامه له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خوله جیاوازه‌كانى وه‌رزش .
له نوێترین پێشهات ، یه‌كێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى جیهان بریاریدا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى دوو پاڵه‌وانێتیى ئه‌وانیش پاڵه‌وانێتى جیهان كه بریاربوو ساڵى داهاتوو له ئۆریگنى ئه‌مه‌ریكا به‌رێوه‌بچێت بۆ ساڵى ٢٠٢٢.
هه‌روه‌ها یه‌كێتییه‌كه بریاریدا به دواخستنى پاڵه‌وانێتى تازه‌پێگه‌یشتوانى جیهان كه بریاربوو هاوینى ئه‌مساڵ له نهیرۆبى پایته‌ختى كینیا به‌رێوه‌بچێت بۆ كاتێكى نادیار .
پێشتریش یه‌كێتییه‌كه شه‌ش گه‌ڕى پاڵه‌وانێتى دینامۆدى بۆ كاتێكى نادیار به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه راگرت .
وه‌رزش -IAAF