ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى تیپى گۆره‌پان و مه‌یدانى یانه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه ماوه‌ى شانزه ساڵى پاڵه‌وانى یانه‌كانى عێراقن .
به پێى زانیارییه‌كانى سپۆرت میدیا، بریاره‌كه له لایه‌ن ده‌سته‌ى كارگێرى بووه به كۆى ده‌نگ و پێشتر چه‌ند جارێك هه‌وڵدراوه به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ى دواجار گه‌یشتوونه‌ته بنه‌به‌ست و به جۆرێك به یاریزانان و راهێنه‌ره‌كانیان راگه‌یاندووه كه له داهاتوودا تیپه‌كه دروست ده‌كه‌نه‌وه .
یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له بریاره‌كه‌ى ده‌سته‌ى كارگێرى ته‌نیا تیپه‌كانى تۆپى پێ و باله‌و تۆپى سه‌رمێزیان هێشتۆته‌وه .
سپۆرت میدیا -سلێمانى