سوودەکانی وەرزشی ڕۆیشتن لەمانگی رەمەزاندا
1- ڕۆیشتن دەبێتە هۆی سوتاندنی چەوری ، رۆیشتن بۆماوەی یەک میل ١٠٠ گەرمۆکە دەسوتێنێت ،ڕاکردن بۆ ماوەی یەک میل هەمان ڕێژەی گەرمۆکە دەسوتێت بەڵام خیراتر دەسوتێت
2- ڕۆیشتن دەبێتە هۆی خێراکردنی کرداری تێکشکاندنی خۆراک لەناو خانەکانی لەش ،سودی ڕۆیشتن ئەوەیە کەدوای وەستانیش هەر کرداری سوتاندنی چەوری بەردەوام دەبێت.
3- ڕۆیشتن یارمەتی بەهێزکردن و ڕێکخستنی سوڕی خوێن وکرداری هەناسەدان دەدات ئوکسجین زیاد دەکات لەخانەکاندا>
4- باشتر وایە کاتێک ڕۆیشتن دەکەین گەدەمان بەتاڵ بێت بەهۆی ئەوەی کاتێک گەدە خۆراکی تیابێت سوڕی خوێن لەناوچەی کۆ ئەندامی هەرس چالاکە
5- بۆ ڕزگار بوون لەچەوری زیادە باشتر وایە لەکاتی ڕۆیشتن پارێزگاری لە تێکڕای خێرایی بکەین.
6- لەکاتی ئەنجامدانی ڕۆیشتن دەبێت شانەکانمان بەنەرمی بجوڵێنین ،لەشمان ڕێک بێتو لەگەڵ دانانی پێکانمان دەبێت یەکەمجار پاژنەی پێ لەسەر زەوی دابنێین پاشان ناوەراست پاشان نوکی پێ.
7- دەبێت سەرەتا بەهێواشی دەست پێبکەین وەک خۆگەرمکردنیک وەلەکۆتاییشدا هەردەبێت ڕۆیستنەکە هێواش بکەینەوە.
8- دەتوانیت لەکاتی ڕۆیشتن گۆرانی ومۆسیقا گویلێبگریت بهلام بهدهنگی نزم.
9- باشترین کات لەڕەمەزاندا پێش بەربانگە بۆماوەی ٣٠ -٤٥ خولەک چونکە لەوکاتەدا گەدە پەتاڵە لەخۆراک ولەش پیویستی بەوزەیە بەوهۆیەوە پەنا دەبات بۆ پاش ماوەی چەوری ناوخانهكان ئهمهش گرنگه بو كێش دابهزاندن.
پـ.ی.د.سیروان حامد ڕەفیق
پسپۆری فسیۆلۆجیای راھێنانی وەرزشی
٢٤/ ٤/ ٢٠٢٠