هاوپۆلنه‌كراوهەمەڕەنگهەواڵ

ڕۆڵی ڕێ ڕۆشتن لەچارەسەری قەڵەویدا

ڕۆشتن باشترین وەرزشە نەک بۆئەوانەی قەڵەون،بەڵکو بۆهەمووئەوانەی توانای ئەوەیان نییەبچنە یانەو مەلەوانگەومەڵبەندەکانی شەنگی،تەنانەت بۆهەمووان زۆر پێویستە.ڕۆشتنی زۆر ئەبێتەهۆی سوتاندنی بڕی چەوری لەلەشدا بەتایبەتی ئەوچەوریەی دەوری سک ئەگرێت،ئەگەر بەردەوامی سەعاتێک ڕۆشتن بڕۆیت نزیکەی 200بەهای گەرمی وندەبێت،ئەگەرڕۆشتن خێراتربکەیت زیاتروندەبێت.

جگەلەوەی ڕۆشتن ئەبێتە هۆی چەوری تواندنەوە ،ماسولکەی سکیش ت بەهێزدەکات وپتەوی دەکات و ماسولکەی ڕان و قاچەکانیش بەهێزدەکات، هەروەها ڕۆشتن چارەسەرێکی گرنگە بۆبەرزی پەستانی خوێن و کۆرسترۆل و دەوالی قاچ.

٭چۆن ڕۆشتن وەک وەرزشێک بکەین؟
زۆرهەن کێشیان زۆرە و کەلێیان ئەپرسن بۆچی بەپێ ناڕۆی؟لەوەڵامدا دەڵێت کەس نییە وەک من زۆربڕوات،لێرەدا پێویستە خوێنەری بەڕێز ئاگاداربێت کەڕۆشتن بۆکەمکردنەوەی کێش وقەڵەوی زۆرجیاوازە پێویستە بەبەردەوامیبێت وبەرگی تایبەت بەوەرزش لەبەربکات ،زۆر گرنگە هەردوو دەست بەنوشتاویی و بەپێچەوانەی قاچەکانەوە وەک ڕاکردن بجوڵێت و بەرزتربێت لەکەمەر ،هەروەها پشت ڕێک بێت و پەنجەی قاچ پێش پاژن بەر زەوی بکەوێت.

٭بەکارهێنانی دوو داردەست یان گۆچان
ئەوەی جێی باسە ئێستالە وڵاتی پێشکەوتوو لەکاتی وەرزشی ڕۆشتندادوودار بەکاردێت کە لەسەری دەسکەکانی دووپەتی لە شێوەی ئەڵقە پێوەیە،دەستی لێگیر دەکەیت و سەرەکەی تری کەمێ تیژە لەزەویگیردەبێت و بەهەنگاوی گەورە بەبەردەوامی ئەڕوات،ئەمەش زانستەنوێکان دەریانخستووە ئەبێتەهۆی زیاترجوڵەی دەست وکەمەر،بەمەش سوودی ڕۆشتن زۆرتردەبێت.

٭چۆن و چ کاتێک ڕۆشتن بکرێت سوودی زیاترە؟
پێویستە2-3 کاژێر پێش دەستپێکردن بەڕۆشتن نان خورابێت،چونکە ئەگرگەدەخواردنی زۆری تێدابێت،ئامێری هەرسکردن سەرقاڵ دەبێت و پێکەوەبوونی ئەم جوڵانەی مرۆڤ زیانی دەبێت.هەروەها پێویستە هەمووڕۆژێک ئەگەر بتوانێت نزیکەی3کاژێر بەڕێگادا بروات. ئەوکەسانەی تەمەنیان زۆرە کەهەستیکرد ماندووبووە پێویستە پشووبدات،بەڵام بۆئەوانەی گەنجن تا ماندووئەبن بەردەوامبن باشترەوسوودی زۆرترە،ئەگەربەردەوام بەخێرای نزیکەی کاژێرێک بڕۆین نزیکەی 300 بۆ350بەهای گەرمی لەلەشدا ونئەبێت.
بەهیوای تەندروستی باش

د.ئەحمەد بەهادین عەلی

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button