ڕاپۆرتهەواڵ

بۆردی وەرزشیی ماڵی وەرزشكارانی كوردستانە

پاش تەواو بوونی چوارەم كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و دواتریش چەند كۆبوونەوەیەكی سەركردایەتی نوێ، لەدیارییكردنی بۆردی مەكتەبەكاندا بۆردێك بۆ وەرزش دروستكرا وهەڤاڵ ئارام قادر خەبات بۆ لێپرسراوی ئەم بۆردە دەستنیشان كرا.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ دیجیتاڵ میدیای كوردستانی نوێ، هەڤاڵ ئارام باسی ئەوەی كرد پێش كۆنگرەی چوارەم و لە كۆبوونەوەكانی ئەم سەركردایەتیە نوێیەی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانیشدا و پێشتریش لە ئەنجومەندی ناوەند و هێندێكیش لە برادەرانی سەركردایەتی، بیرۆكەی ئەوەیان لەلا گەڵاڵە بوو كە وەرزش لەپەرتەوازەیی دەرباز بکرێت، بۆ بایەخدان بەوەرزش و وەرزشكاران، لە بۆردێك یان مەكتەبێكدا وەرزش و وەرزشكاران كۆبكرێنەوە و راستەو خۆش ئەو مەكتەبە یان ئەو بۆردە سەربە سەرۆكایەتی(ی.ن،ك) و دەستەی كارگێری بێت تا وەرزش بەو پەرت و بڵاوییە نەمێنێتەوە و باشتر گوێ لە وەرزشكاران بگیرێت و بایەخی زیاتر بەوەرزش بدرێت و ئەو كەم و كوڕییانەی پێشتر هەبوون چارە سەر بكرێن و پەردەوازەیی بیرو رای وەرزشكاران نەهێڵرێت و بۆردەكە سەربەخۆیە و سەر بە هیچ مەكتەبێك نەبێت و راستەوخۆ سەربە هاوسەرۆكان و دەستەی كارگێڕی (ی.ن.ك) دەبێت.

سەبارەت بە چۆنییەتی چارەسەر كردنی ئەو قەیرانانەی بەرۆكی وەرزشی كوردستانیان گرتووە هەر لە قەیرانی داراییەوە تا قەیرانی فرە یانەیی قەیرانی پۆستە وەرزشییەكان و قەیرانی هەڵبژاردنەكان و چەندان قەیرانی تری وەرزشیی ووتی: ئێمە وەك(ی.ن.ك) و بۆردی وەرزش دەمانەوێت بەشێكی كاریگەر بین لە پرۆسەی چارەسەری ئەو قەیرانانە، كە بەڕای من كێشەیەكی زۆر كەڵەكە بوون و هەمووشیان پێویستیان بەچارەسەرە، لەبەر ئەوە پێویستمان بەدانانی بەرنامە و پلانێكی تۆكمەیە بۆ یەكخستەوە و چاككردنی شپرزەیی ماڵی وەرزشیی كوردستان.

هەروەها ووتیشی پێویستە بگەڕێینەوە بۆ ڕای وەرزشكاران، چونكە رێبازی (مام جەلال) بە رەحمەت بێت، وایە كە دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ڕای خەڵك، ئەو وای فێركردوین گوێ لە خەڵك بگرین، بۆیە ئێمەش بڕیارمان داوە سەرەتا گوێ لەسەرجەم وەرزشكارانی كوردستان بگرین، بۆ بۆردەكەش لەسەرجەم مەڵبەندەكانی رێكخستن نوێنەرانمان دەبێت كە نوێنەرانی بۆردەكە دەبن لەو مەڵبەندانە، دەمانەوێت پەیوەندی زۆرباشمان هەبێت لەگەڵ یانەكانی كوردستان و لەگەڵ لیژنەی تیپە میللییەكانیش، بەمشێوەیە ئێمە دەوتوانین بچینە ناو كایەی وەرزشی كوردستانەوە.

بۆ پەیوەندیی بۆردەكەش بە هەردوو رێكخراوی وەرزشیی (لیژنەكانی ئۆڵۆمپی كوردستان و عیراق) یش ووتی: ئێمە سەرەتا ئەمانەوێت ئەو كۆنتاكتە بهێڵینەوەو پەرەی زیاتریشی پێبدەین، بەڵام لەمەودوا دەمانەوێت پەیوەندییەكی نوێمان لەگەڵیاندا هەبێت، بۆ ئەوەش بەرنامەو پلانێكی نوێمان دەبێت.

سەبارەت بەو كێشە وەرزشییە هەڵپەسێردراوانەی كە هەن بەتایبەتیش لەو شوێنانەی كە پێیان دەوترێت سنوری سەوز، ئەوەی راگەیاند كە بۆردی وەرزشی دەبێتە چارەسەری سەرجەم كێشەكان، ووتیشی: بەدڵنیاییەوە ئەم بۆردە جێی سەرجەم ئەو كێشانەی تیا دەبێتەوە و پشتیوانیش دەبین بۆ سەرجەم ئەو نائومێدییانەی لەو رووەوە هەن.

لەكۆتایی لێدوانەكەیەدا ووتی: هیوادارم سەرجەم وەرزشكارن بۆردەكە بە هی خۆیان بزانن، ئەوەی بەئێمەدەكرێت بەهەماهەنگی لەگەڵ هەموو لایەك درێخی ناكەین و كاردەكەین بۆ خزمەت كردن و چارەسەری كێشەكانیان، پێشوازی لەهەموو وەرزشكاران دەكەین و ئامانجمان خزمەتی وەرزشی كوردستان وەزشكارانی كوردستانە.

له‌ ستادیۆمه‌وه‌

سپۆرت میدیا

سپۆرت میدیا پرۆژه‌یەكی وەرزشییە بۆ وەشاندنی هەواڵی وەرزشی و میدیایی کارگێری وەرزشی، سپۆرت میدیا له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند ژانرێكی وه‌رزشی و زانستی و مرۆیی خۆی ده‌بینێته‌وه‌، بەشێوەیەكی گشتی هەوڵدەدات كار بۆ جێبەجێكردنی ئەرک و ئامانجەکانی

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Back to top button