
ئه‌مڕۆ 31-5-2020، له هه‌فته یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان-دا ، پۆلێك له وه‌رزشكاران و رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی سه‌ردانی مه‌زاری مام جه‌لال-یان له ده‌باشان كرد .
ئارام قادر خه‌بات، به‌رپرسی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ، رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك وه‌رزشكاری دڵسۆز‌و مامۆستای وه‌رزشی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان هاتین تاوه‌كو به‌ڵێنی خه‌بات و وه‌فا دووپات بكه‌ینه‌وه له‌سه‌ر رێیازی جه‌نابی مام جه‌لال به‌رده‌وام ده‌بین بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه ره‌واكان و پێزانینمان بۆ ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ی مامی هه‌مووان پێشكه‌شی كردووه .
به‌رپرسی بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتیشی: له پاش كۆنگره‌ی چواره‌وه خه‌ڵكی زۆر چاویان له خزمه‌ته‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا بۆردی وه‌رزشی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌وڵی خزمه‌تی گه‌وره‌ی ئه‌و چینه ده‌دات و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشت و هاوكاریان ده‌بێت بۆ خزمه‌تكردن و پێشكه‌وتنیان .