هەواڵ
وه‌رزشكارێك سكاڵاى تۆماركرد
به مه‌به‌ستى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شایسته داراییه‌كانى ، ئه‌مرۆ سێشه‌ممه وه‌رزشكارێكى شارى هه‌ولێر له دادگا سكاڵاى تۆماركرد.
ره‌وه‌ند عه‌بدولخالق مه‌سعود، كوڕى عه‌بدولخالق مه‌سعودى سه‌رۆكى پێشووى یه‌كێتیی تۆپى پێى عێراق ئه‌مرۆ رایگه‌یاند ، له دادگاى شارى هه‌ولێر سكاڵاى تۆماركردووه بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى شایسته داراییه‌كانى كه پێشتر كارى له‌گه‌ڵ یانه‌كان كردووه .
ره‌وه‌ند عه‌بدولخالق وه‌ك كارگێرى و راهێنه‌ر پێشتر له‌گه‌ڵ یانه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێرو برایه‌تى و هه‌ندرێن كاریكردووه .
سپۆرت میدیا-تایبه‌ت