
خوێندكارێكى ده‌رچووى كۆلیجى وه‌رزشى زانكۆى سلێمانى له رێگه‌ى سپۆرت میدیاوه چیرۆكى تووشبوون و تێپه‌ڕاندنى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌كات و كاریگه‌رى وه‌رزشیش له‌و كاته‌ى هه‌ڵگرى ڤایرۆسه‌كه بووه .
ئه‌ژى به‌رزنجى ، كه هاوكات به شێوه‌یه‌كى ئه‌كادیمى له كۆلیجى وه‌رزشى زانكۆى سلێمانى بووه‌و كاتێك له‌ماوه‌ى رابردوو تووشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوو له نه‌خۆشخانه هیڵدرایه‌وه .
سپۆرت میدیا وه‌ك یه‌كه‌م ده‌زگاى میدیاى ئه‌و وه‌رزشكاره‌ى به‌سه‌ركرده‌وه، ئه‌ژى وتى سوپاس بۆ خوا به‌سه‌ركه‌وتووانه ڤایرۆسه‌كه‌م تێپه‌ڕاندو گه‌راومه‌ته‌وه ماڵه‌وه ، به‌ڵام ئه‌زموونێكى گه‌وره‌م له نه‌خۆشخانه تۆماركرد كاتێك له رێگه‌ى وه‌رزشكردنه‌وه مه‌شقى به‌رده‌وامم به تووشبوه‌كان ده‌كرد ئه‌وه‌ش ده‌بووه به‌رزبوونه‌وه‌ى كاریگه‌ى له‌شیان و هه‌ست به دڵخۆشیه‌كى زۆر بكه‌ن ، به‌و كاره‌ش جێگه‌ى خۆى گرت له‌و ماوه‌یه‌و توانیم ببمه جێگه‌ى ده‌ستخۆشى تووشبوه‌كان و كارمه‌ندان و پزیشكانى نه‌خۆشخانه‌كه .
ئه‌ژى وتیشى ، هیوادارم ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌و ڤایرۆسه ده‌گرن بتوانن وه‌رزش وه‌ك یه‌كێك له پایه گرنگه‌كانى جه‌نگان له‌گه‌ڵ ڤایرۆسه‌كه به‌كاربێنن چونكه به‌رگرییه‌كى گه‌وره ده‌دات به تووشبوو .
سپۆرت میدیا -تایبه‌ت