رابه‌ر بۆ نه‌شته‌گه‌رییه‌كه‌ى ، ئۆتۆمبیلهكهى فرۆشت
گه‌ڕه‌كى چوارباخ له شارى سلێمانى كه به مهڵهبهندى وه‌رزشى شاره‌كه ناسراوه، خاوه‌نى هه‌زاران چیرۆكى جیاوازى وه‌رزشكارانه كه به‌ده‌ر له زرمه‌ى تۆپ و راكردنهكان خاوه‌نى ده‌یا نهێنێى وهرزشكارانیشه .
كه‌م كه‌س هه‌یه له ساڵانى رابردوو سه‌ردانى ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌و یاریگاكانى كردبێت به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر شه‌یداى خواردن بووبێت ، سه‌ردانى له‌فه‌ى عه‌ره‌بانه قاورمهكهى كاك عه‌زیزى نه‌كردبێت ، كه به‌یه‌كێك له ناوازه‌ترین و خۆشترین لهفهكانى شاره‌كه داده‌نرێت .
ئێسته ده‌پرسن له‌فه‌ى قاورمه‌و وه‌رزش چى په‌یوه‌ندییه‌كیان به یه‌كه‌وه هه‌یه ؟ با په‌یوه‌ندییه‌كى گه‌وره‌یان هه‌یه ، چونكه بنه‌ماڵه‌كه‌ى كاك عه‌زیز هه‌م وه‌رزش دۆست و هه‌م خزمه‌تى وهرزشكارانیشیان كردووه.
كاكه عه‌زیز هه‌ر له سه‌ره‌تاى دانانى عه‌ره‌بانه‌كه ، كوڕه‌كانى فێرى كاركردن كرد‌و رۆژانه له‌گه‌ڵ باوكیان ده‌هاتنه لاى یاریگه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی باوكیان .
بۆیه عه‌شقى وه‌رزش هه‌ر له منداڵیه‌وه ده‌چێته دڵى یه‌كێك له كوڕه‌كانى ئه‌ویش ( رابه‌ر ) بوو ، ئه‌وه‌ش واى له رابه‌ر كرد زوو به زوو هه‌ر له ته‌مه‌نى منداڵیه‌وه په‌یوه‌ندى به تیپى تۆپى ده‌ستى یانه‌ى سلێمانى بكات و ببێته ره‌مزێكى دیارى ئه‌و تیپه .
رابه‌ر رۆژ به رۆژ ئاستى به‌ره‌و پێشكه‌وتن ده‌رۆیشت بووه جێگه سه‌رسوڕمانى وه‌رزشكاران ، ئیدى رابه‌ر هاته تیپى یه‌كه‌مى یانه‌ى سلێمانى به‌شدار له خولى نایابى كوردستان و عێراق و هه‌ر یارییه‌ك رابه‌ر بوونى هه‌بووبێت ئه‌وا بێ شك سه‌رئێشه‌ى بۆ به‌رامبه‌ره‌كانى دروست كردووه .
ده‌یان چیرۆكى خۆش و ناخۆش له لاى ئه‌م وه‌رزشكاره هه‌یه ، به‌ڵام هیچ یاده‌وه‌رییه‌كى ناخۆش نه‌بووه له ئه‌نجامدانى نه‌شته‌گه‌رى بۆ ئه‌ژنۆى، سه‌یره یاریزانێك به هه‌موو جه‌سته‌ى خزمه‌تى كرد به‌ڵام نه‌بوونى دهستگیرۆى و هاوكارى واى له رابه‌ر كرد ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ى به‌كاریده‌هێنا بۆ نه‌شته‌گه‌رییه‌كه‌ى بفرۆشێت .
كاروانى تۆپ هاوێژهكهى یانه‌ى دایك به‌رده‌وامه‌و ئێسته‌ش وه‌ك یاریزانێكى یانه‌كه له خولى بژارده‌ى عێراق و سلێمانى به‌رده‌وامه له یاریكردن .
سپۆرت میدیا -تایبه‌ت